مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، سبەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ سێشهممه 13ـی كانوونی یهكهمی 2022، مەحموود محەممەد رایگەیاند، شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات و یەکەم سەردانی پارتی بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەبێت.
ئەم سەردانەی پارتی بۆ لایەنەکان لە کاتێکدایە کە دوای کۆنگرەی14 بەرپرسەکانی ئەو حیزبە رایانگەیاند، لاپەرەیەکی نوێ لەگەڵ هەموو لایەنەکان دەکەنەوە.
بەگوێرەی قسەکانی گوتەبێژی پارتی، ئەو حیزبە لە بەرنامەیدایە لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە و رایگەیاند، ناکرێت تەنها لە رێگەی میدیاکانەوە پەیام بۆ یەکتر بنێرین، بەڵکو دەبێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین.