سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى توركيا دەکات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/12/13 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا له‌ هه‌ولێر، پيرۆزبايى له‌ مه‌مه‌ت مه‌ولوود یاكوت كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كەيدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى بۆ ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ یاكوت خۆشحاڵيى خۆى نيشان دا كه‌ وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار بووه‌، هيواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات به‌تايبه‌تى له‌و بواره‌نه‌دا كه‌ بۆ هه‌ردوولا گرنگن.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.