بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو دەڵێت: لەگەڵ باران بارین لەتەواوی ناوچە جیاجیاكان ,ئاستی دابارین مامناوەندەو هەندێ جار نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 13- 12- 2022
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایی كاتەكان ,لەگەڵ باران بارین لەتەواوی ناوچە جیاجیاكان ,ئاستی دابارین مامناوەندەو هەندێ جار نمە بارانی پچر پچر دەبێت ،ناوچە شاخاوییەكان بارانی زیاتر دەبێت ،ناوچە شاخاوییەسنوورییەكان بەفر بارینێكی كەمی دەبێت ،لەشەودا باران بارین لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە زیاتر دەبێت .
خێرایی با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-2 )پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 14 – 12 – 2022
كەش/ لەكاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ، لەناوچە شاخاوییەكان و سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لەپارێزگای هەڵەبجە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە بارانی دەبێت .
لەدوای نیوەرۆ كاریگەری ئەم شەپۆڵی باران بارینە كۆتایی دێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبیتەوە بە 1 پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
خێرایی با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم/ك.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 14 پلەی سیلیزی
كەركوك : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
سۆران : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 13 – 12 – 2022