لە هەولێردا دەربارەی نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بۆ فیلم و خەڵاتە گرانبەهاکانی بزانە

لە دوایین ڕۆژی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک، کە بەڕێزان (عەلی تەتەر) پارێزگاری دهۆکی ڕەنگین و (د. سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانیشی لێ ئامادە بوون و وتارێکی تایبەتیان لە بارەی جووڵەی هونەری لەو شارە و هاوکاری بەردەوامی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و سەرمایەداران خوێندەوە و فەرشی سووری تایبەتیش بۆ میوانانی فیستیڤاڵە هونەرییەکە راخرا، کە بە دەستی بەتاڵ دێنە نێو هۆڵی فێستیڤاڵ، بەڵام بەشێکیان لە کاتی چوونە دەرەوەیان خەڵات و بڕێک پارە بەدەستەوە گرت و چوونە دەرەوە.

حەسەن عارف، بەرپرسی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک رایگەیاند، رێوڕەسمی فەرشی سووری فێستیڤاڵ لێژنە دادوەری بەشەکانی فێستیڤاڵ و ئەو فیلمساز و هونەرمەندانەی فیلمیان لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوون، بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕبوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵ و براوەی خولی نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک ئاشکرا دەکرێن. 

لە رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکاندا، خەڵاتی یڵماز گۆنایی پێشکەش کرا، کە بەهاکەی دەهەزار دۆلاری ئەمریکایە و “گرنگترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکە بوو، لە بەشی باشترین فیلمی بڵندی کوردی، خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین ئەکتەری ژن، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین دەق پێشکێش دەکرێن.

هەروەها لە بەشی باشترین بەڵگە فیلمی کوردی، باشترین بەڵگە فیلمی بیانی، باشترین کورتە فیلمی کوردی، باشترین کورتە فیلمی بیانی و خەڵاتی لێژنەی دادوەری بۆ باشترین کورتە فیلمی کوردی دابەش کران و بەهای خەڵاتەکان لە نێوان هەزار بۆ پێنج هەزار دۆلار بوو.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، بە فیلمی ‘بیکا بارانێ’ دەستیپێکرد و 8/12/ 2022 کۆتایی پێهات.

بۆ خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵ، 570 فیلم نێردرابوون و لەو ژمارەیە تەنیا 98 فیلم بۆ بەشداربوون لە فێستیڤاڵەکەدا هەڵبژێردران، 51 فیلمی بیانی و 47 فیلمی کوردی.

کێبڕکێی فێستیڤاڵ لەنێو 55 فیلمدا دەبێت، 27 فیلم کوردی و 28 فیلمی بیانین کە لە بەشی فیلمی بڵند، بەڵگە فیلمی درێژ، کورتەفیلم و چەند بەشێکی دیکەی بۆ فیلمی کوردی و بیانی کێبڕکێ دەکەن.

مژاری سەرەکیی خولی ئەمساڵ فێستیڤاڵ ‘کۆچبەری’یە و جگە لە نیشاندانی فیلم لە سینەماکاندا، لە کەمپی دۆمیزیش نمایشکران، کە تایبەت بوو بە پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان.

بۆ خولی ئەمساڵ، ژمارەیەکی بەرچاو لە سینەماکارانی کورد و بیانی ئامادەبوون.

مارکۆ تێلێچیە، بەرهەمهێنەری بەڕازیلی لە نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک وەکو سەرۆکی لێژنەی دادوەری سینەمای کوردی بەشداری کرد، لەو فیلمانەی وەک بەرهەمهێنەر کاری بۆ کردوونە، فیلمی ‘ Sunlight Jr.’ کە لە 2013 بڵاوکرایەوە و هەریەک لە مات دیلۆن و نائۆمی واتس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، هەروەها فیلمی ‘American Made’ کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە و لە 2017 بڵاوکراوەتەوە.

سۆلین یوسف، دەرهێنەری باشووری کوردستان، وەک سەرۆكی ژووری فیلمە نێودەوڵەتییەکان دیاریکرا، کە لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە ئەڵمانیا کردووە، لە 2008 دەستی بە خوێندنی دەرھێنەری فیلم لە ئەكادیمیای فیلمی ‘Baden-Wurttemberg’ كردووە.

 لە کاتی خوێندنیدا فیلمێکی بەناوی ‘Trattoria’ لە 2012 لە سەرتاسەری بەرلینی ئەڵمانیا پێشاندرا، لە رێگەی فیلمی ‘House Without Roof’ لە 2015 ناوبانگی جیهانی بەدەستهێنا، ئێستا بۆ پلاتفۆڕمی نێتفلێکس، ئەمازۆن پڕایم و دیزنی پڵەس کاردەکات.

جێنیفەر مالمکوێست، سیناریۆنووس و دەرهێنەری سوێدی، وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵەکە دیاریکرا، کە دەرچووی فێرگەی فیلمسازی نیشتمانیی پۆڵەندییە لە لۆدچ.

گرنگرتین بەشی فێستیڤاڵەکە، بەشی پێشبڕکێی فیلمە کوردییەکانە و لەم بەشەدا شەش فیلم کێبڕکێ دەکەن: ‘جیران’ لە دەرهێنانی مانۆ خەلیل دەرهێنەری رۆژئاوای کوردستان و براوەی چەندین خەڵاتی جیهانییە، ‘بەریا شەڤێ’ لە دەرهێنانی عەلی کەمال چنار دەرهێنەری باکووری کوردستان، ‘بیکا بارانێ’ لە دەرهێنانی حوسێن حەسەن دەرهێنەری باشووری کوردستان، ‘پیرەبۆک’ لە دەرهێنانی لوتفی ئیردەم دەرهێنەری باکووری کوردستان، ‘بیرەخانە’ لە دەرهێنانی بیلال کۆرکوت دەرهێنەری باکووری کوردستان، ‘The Life of a Sbowflake’ لە دەرهێنانی کازم ئۆز، دەرهێنەری باکووری کوردستان.

لە پێشبڕکێی بەڵگەفیلمە کوردییەکاندا، ناونیشانی شەش فیلم بەرچاو دەکەون و لەلایەن دەرهێنەرانی کوردەوە لە پارچە جیاوازەکانی کوردستان و تاراوگە بەرهەمهاتوون و بریتیە لە ‘گۆڕستانی زیندووان’ لە دەرهێنانی فریا یونسی، دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان، ‘زمانی دایکی’ لە دەرهێنانی سەرکێو مسگەری، دەرهێنەری رۆژهەڵاتی کوردستان، ‘رۆژێک’ لە دەرهێنانی زەینێ ئاکیۆ، دەرهێنەری باکووری کوردستان، ‘شەڤا رەش’ لە دەرهێنانی کەرەم تەکۆگلو، دەرهێنەری باکووری کوردستان، ‘For Justice’ لە دەرهێنانی ئیلاف یاگیت، دەرهێنەری باکووری

ھەواڵی زیاتر