شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبووەوە و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 تاوتوێكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق كۆبووه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتۆگۆ لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2023 کراوه و جەخت لەسەر بەردەوامی کاری لیژنەی هونەری نێوان هەردوولا لەسەر ئەو بابەتە کراوه‌ته‌وه.
لە دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، ئەمە جاری دووەمە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پشکی هەرێم، پرسی بودجە، ماددەی 140 و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدا دەکات.
شانده‌كه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەریەک لە ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هادی چاوشلی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا پێکهاتووە.