قایمقامی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایدەگەیەنێ، ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر رەزامەندیی وەرگرتنی پارچە زەوییان هەبوو، زەوییان بەسەر دابەش دەكرێت.
مشیر محهمهد، قایمقامی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند: “لەسەر فەرمانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و لایەنی پەیوەندیدار، بڕیار درا زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەش بكرێت، كە پێشتر لە ساڵانی 2010 و 2011 رەزامەندیی وەرگرتنیان هەبوو، كە ژمارەیان پێنج هەزار فەرمانبەرە و هەریەكە و پارچەیەك زەوی وەردەگرن.”
ئاشكراشی كرد: “لایەنە پەیوەندیدارەكان لە زاخۆ لەسەۆ فرمانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ راسپێردراون، كە ئەو پارچە زەوییانە ئامادە بكەن، بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێن.”