چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار بۆ دهۆک دا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار دینار دا، بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دهۆک.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 624 ملیۆن دینار دا.

ئاماژەی بەوەش دا کە بە مەبەستی دابینکردنی ماددە پاککەرەوەکان بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی پارێزگای دھۆک کە سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار – بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دھۆکن.