هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هۆشیار زێباری: ئه‌وانه‌ی له‌ دزی سه‌ده‌دا تێوه‌گلاون پێویسته‌ بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێن

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (11ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی  ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، سوودانی شانازی به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕێكی دیاریكراوی پاره‌ی دزیی سه‌ده‌وه‌ ده‌كات، كه‌ بڕه‌كه‌ی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام گرنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ ده‌ستیان له‌و گه‌نده‌ڵییه‌دا هه‌بووه‌‌.

له‌ تویته‌كه‌یه‌دا، هۆشیار زێباری رایگه‌یاندووه‌، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌ستی سوودانی ده‌گوشین، بەڵام تاقیکردنەوەکە بریتییە لە دەستگیرکردنی تێوه‌گلاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پرۆسە گەندەڵییه‌ رێكخراوه‌دا هەیه‌ له‌ بەرپرسانی ناسراو، هه‌روه‌ها لەبەردەم رای گشتی عێراقیدا ئاشكرایان بكات، بۆ ئەوەی ببنه‌ په‌ند بۆ كه‌سانی دیكه‌ش