مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە کە “لە دیدارەکەدا کە بەڕێز ستاڤرۆس کریمیس کونسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونمان لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنمان لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی یۆنان ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.

ھەواڵی زیاتر