وڵاتان وەك دەزگایەكی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ دژەتیرۆری یەكێتی دەكەن

چاودێرێكی سیاسی پێیوایە كە پاش كردەوەی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف، ئەفسەری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، وڵاتان لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەكانیانەوە، لەوە ئاگادار كراونەوە كە دەزگای دژەتیرۆری یەكێتی كردەوەیەكی لەم شێوەیەی ئەنجام داوە، بۆیە هەموو مامەڵەكردنێك لەگەڵ ئەو دەزگایە رادەگرن. 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕێگەی میدیاكەی خۆیەوە چەندان ڕۆژە بەشێوە داڕشتنی جیا، هەواڵی ئەوە بڵاو دەكەنەوە كە باڵوێزی دانیمارك لە عێراق سەردانی تۆمەتبارانی بەرپرسی دژەتیرۆری یەكێتی كردووە، هەرچەندە نازاندرێت ئاخۆ سەردانەكەی ئەو باڵوێزە بۆ لێكۆڵینەوە و پرسیاری وڵاتەكەی لەبارەی تێوەگلانی دژەتیرۆری یەكێتی لە كردەوە تیرۆریستییەكان سەردانەكەی ئەنجام داوە، یان چ هۆكارێكی دیكە هەیە؟ 

لەمبارەیەوە دکتۆر ناسیح غەفوور، چاودێری سیاسی و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، لە دوای تیرۆرکردنی عەقید ھاوکار جاف كە بە بەڵگەی جۆراوجۆرەوە دەركەوتووە دژەتیرۆری یەکێتیی ئەو كردەوە تیرۆریستییەی ئەنجام دا، ”دژەتیرۆری ئەو حزبە ھیچ شکۆیەکی نەماوە و ھیچ وڵاتێکیش و دیبلۆماتکارەكانیان مامەڵەی لەگەڵدا ناكەن و بۆ پشتیوانیكردنیش سەردانی ناكەن، مەگەر بۆ مەبەستی دیكە بێت، چونکە ئەو دەزگایە بەرپرسیارە لە تیرۆرکردنی ئەفسەرێکی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەش بڕوات، هاوپەیمانان و وڵاتان هیچ مامەڵەیەك لەگەڵ دژەتیرۆری یەكێتی ناكەن.“

جەختیشی كردەوە: ”یەكێتی و دژەتیرۆری ئەو حزبە تۆمەتبارن بە تێرۆرکردنی ئەفسەرێکی باڵا، ئێستا کەیسەکە لە دادگایە و پێویستە یەکێتی خۆی یەکلای بکاتەوە و ئەو کەسانە ڕاپێچی دادگا بکات، تاوەكوو ئەستۆپاکیی خۆی بسەلمێنێن و ئەو کردەوە تیرۆریستییەی لەسەر نەمێنێت.“

باڵوێزەكان ئامادەنەبوون بچنە كۆبوونەوەكەی بافڵ تاڵەبانییەوە

پاش تاوانی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف، میدیای یەكێتی بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە گوایە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ باڵوێز و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، بەڵام دواتر پێچەوانەی ئەو هەڵمەتی بانگەشە بەردەوامەی كە بافڵ تاڵەبانی بۆ خۆی و كۆبوونەوەكانی دەكات، هیچ وێنەیەكی كۆبوونەوەكە بڵاو نەكرایەوە و میدیاكانی یەكێتیش جارێكی تر باسی كۆبوونەوەكەیان نەكردەوە.

لەمبارەیەوە ناسیح غەفوور ئاشكرای كرد كە بە ئەگەری زۆرەوە، باڵوێزەكان ئامادە نەبوون بچنە كۆبوونەوەكە، ئەمەش دەریدەخات كە ئەوان بە تەواوی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە دژەتیرۆری یەكێتی كردەوە تیرۆریستییەكەی ئەنجام داوە.  

لە كۆتاییشدا جەختی كردەوە كە وڵاتان هەموو مامەڵەكانیان لەگەڵ دژەتیرۆری یەكێتی راگرتووە و ”لەمەودوا تەنیا وەك دەزگایەكی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن

ھەواڵی زیاتر