پە‌یوە‌ندی (گە‌یاندن)و پە‌یوە‌ندییە‌كان لە‌ كۆمە‌ڵگە‌ گریمانە‌ییە‌كاندا

پ.د. ئاريانا ئيبراهيم*

به شى دووه م

هەروەك ناكرێ لە سروشتی كۆمەڵگە گریمانەییەكان تێبگەین بێوەستان لەلاى پێكهاتنیان، لێرەوە لە تێزی ئێریك فرۆمەوە Erich Fromm دەست پێدەكات كە دامەزراوە لەسەر بنەمای “مرۆڤ خۆی دەگۆڕێ هەروەك بە هەمان ڕێگه جیهانی دەوروبهری دەگۆڕێت، بەڵام تەنها بە گوێرەی سروشتی خۆی و سروشتی شتەكانی دەوروبهری، ئەوە دەکات”. لە لایەكی ترەوە، ئەم كۆمەڵگەیانە لە واقیعییەت جیا دەكاتەوە و تایبەتمەندییەكانی دەژمێرێت: نەمانی بنیاتی چینایەتی و سروشتیی دامەزراو لەسەر بنچینەی دەوڵەمەندی و هەژاری و چینایەتی. داڕمانی بنیاتی دانیشتووان كەوا پێكهاتەكەی لەسەر ڕەگەز و نەتەوایەتی دانامەزرێ، بەڵكوو لەسەر بنچینەی ژمارەیی، هەموو جگە لە ژمارە چیتر نین، بەیەكداچوونی بنیاتی پیشەیی. گواستنەوەی بنیاتی دامەزراوەیی بۆ كۆمەڵگە گریمانەییەكان، ئەوەش بە ئارەزووكردنی دامەزراوە واقیعییەكان بۆ چێكردنی ماڵپەڕ و پەیجەكان. گۆڕانی بنیاتی ڕێكخراوەیی، نەبوونی دەسەڵاتی باوك و خێزان و دەوڵەت.
لە لایەكی ترەوە لە تێڕوانینی ئەودا كۆمەڵگە گریمانەییەكان تەواو نابن تەنها دوای دانانی پۆلێنێك نەبێ بۆیان:

  • كۆمەڵگە گریمانەییەكان كە بە ژمارەیی بەیەكەوە بەستراون (ئەو تاكەی بەردەوام لەسەر هێڵە)، – كۆمەڵگە گریمانەییە پەراوێزییەكان (تاك لەناو ڕووبەرێكی تایبەتكراو بۆی كۆمێنت دەكات لەسەر ئەوەی بڵاوكراوەتەوە پاشان دەڕوات و لەسەر ئەوە بەردەوام نابێت)، – كۆمەڵگە گریمانەییە لێكهەڵوەشاوەكان كە پەیوەندییە سەرپێیەكانی نێوان تاكەكان حوكمیان دەكات (ماڵپەڕی یوتیوب)، – كۆمەڵگە گریمانەییە سوودگەیەنەكان، خزمەتگوزاری پێشكەش دەكات، وەكوو ویكیپیدیا، – كۆمەڵگە گریمانەییە دووڕەگەكان، وەكو سناپ چات Snapchat؛
  • – كۆمەڵگە گریمانەییە ریكلامییەكان وەكوو Linked.in ؛ – كۆمەڵگە گریمانەییە خراپكارەكان لە گرینگترینیان Secret
    Whisper, Confide ، – چەمكی ژمارەیی و گریمانەیی كاریگەر بووە بە چەمكەكانی تری وەك مرۆڤی ژمارەیی، بەژمارەكردنی مرۆڤ، سواڵكردنی ژمارەیی و، خۆكوژیی ژمارەیی، ماسكی ژمارەیی و، توندوتیژیی ژمارەیی و، هتد.. مرۆڤی ژمارەیی ئەو بوونەوەرەیە كە لە بوونی ماددی دادەبڕێ و دەگۆڕێت بۆ بوونەوەری ژمارە لە كۆمەڵگایەكی بێكۆتا لە ڕووی ژمارەوە، ئەم گۆڕانە بە “ژمارەییكردنی مرۆڤ”ی دادەنێت.
    بەڵام ” سواڵكردنی Digital Begging”، كە لە سواڵكردنی ئەلیكترۆنی Electronic Begging جیای دەكاتەوە یانسواڵكردنلەڕێیئینتەرنێتەوە InternetBeggingولە ڕێی مەسجەوە، كە مەبەست لێی “داواكردنی یەكێك لە تاكەكانی كۆمەڵگە ژمارەییەكانە لایكێك یان كۆمێنتێك لەسەر پۆستەكانی دابنێن لە ئەنجامی هەستكردنی بە هەژاریی ئەكاونتەكەی”. لە كاتێكدا ” خۆكوژیی ژمارەیی” وەكوو زیادەڕەوییە لە ڕەخنەگرتن لەوەی ئەوانیتر بڵاوی دەكەنەوە، ئەوەش سەردەكێشێ بۆ هەڵپەساردنی هاوبەشیكردن یان دەركردن. لە كاتێكدا مەبەست لە “دەمارگیرییە ژمارەییەكان” ئەو خۆپەرستی و خۆبەڕاست زانینەیە كە تاكەكان لێی ڕزگار نابن، ماسكیش بەو ناوە خوازراوە یان ناسنامە خوازراوە دادەنرێ كە ڕاستی دەشارێتەوە. توندوتیژیی ژمارەیی بە كۆمێنتەكان یان گێچەڵپێكردن یان هەڵبەستنی ڤیدیۆ یان كۆمێنتی نەرێنی لەسەر پۆستەكانی ئەوانیتر یان لە ڕێی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی خراپ لەسەر پەیجی یەكێك بێ زانیاریی وى.
ھەواڵی زیاتر