شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دانووستاندنەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 10ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.

روونیشیكرده‌وه‌، لەو سەردانەدا شاندی حکومەتی ھەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ئەنجامدەدەن.

شانده‌كه‌ بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، دۆسییەی ماددەی 140، دۆسییەی نەوت و گاز، بەشداری شایستەی هەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکان، بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەکانی پێشمەرگە و بابەتەکانی دیکەی وەک پڕۆژە یاساکانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجوومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز) سه‌ردانی به‌غدایان كردووه‌.

شاندەکە لە وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت

ھەواڵی زیاتر