سکاڵا لەسەر بردنی ژمارەیەک دۆسیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ تۆمار دەکرێت

لە ڕاگەیەنراوێک سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ڕایگەیاند: دادوەر کاوە فەتحی، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر بردنی ژمارەیەک دۆسیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی داواکاری گشتیی لەسەر کەیسی بردنی ( 350 – 400 ) دۆسیە کە لە ڕێکەوتی 06ـی 12ـی 2022 لەلایەن هێزێکی ( 50 ) کەسی هەڵیانکووتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ دوای شکاندنی قوفڵی ژووری دۆسییەکان سەرجەم دۆسییەکانی ناوچەی ( قادر کەرەم )ـیان بردووە.

سەرۆکی داواکاری گشتیی لەبەرامبەردا بڕیاری دا لە ڕێگەی جێگرایەتی داواکاری گشتیی چەمچەماڵ بە جوڵاندنی سکاڵای یاسایی دژ بە ئەنجامدەرانی ئەم کارە بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن و ئەم دۆسیانەش بگەڕێنرێنەوە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ.

ھەواڵی زیاتر