پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌رده‌وامه‌ و تا ئێستا زیاتر له‌ 8 ملیۆن لیتر دابه‌ش كراوه‌

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان رایگه‌یاند، بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی کانزایی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تا 7/12/2022، بڕی زیاتر له‌ 33 ملیۆن لیتر نه‌وت به‌سه‌ر 170 هه‌زار خێزاندا دابه‌ش كراوه‌ و له‌ رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێ.

به‌جۆرێك له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر، بڕی 8 ملیۆن و 454 هه‌ه‌زار و 400 لیتر دابه‌ش كراوه‌ كه‌ 42 هه‌زار و 272 خێزان سوودمه‌ند بوون

‎لە سنووری پارێزگای دهۆک، بڕی10 ملیۆن و 697 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە و 53 هەزار و 488 خێزان، سوودمەند بوون.

‎لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، 14 ملیۆن و 831 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەش کراوە و 74هەزار و 159 خێزان، سوودمەند بوون.

‎ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 70 ملیار دیناری بۆ کڕینی نەوتی سپی، تەرخانکردووە و بەشێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێک دابینکردووە. هەروەها پاڵپشتیی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ هەر نرخی بەرمیلێک دەگاتە 65% و هاووڵاتییان تەنیا لە 35% نرخەکەی دەدەن.