دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی بۆ چالاکییەکانی کۆتایی ساڵ لە سلێمانی ساز دەکرێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی – وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان، بڕیارە کاتژمێر ٤ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧/١٢/٢٠٢٢، کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی وەک چالاکییەکانی کۆتایی ساڵ لە هۆڵی ڕۆشنبیری بە بەشداری هەریەک لە هونەرمەندان (لوقمان سەلیم، ئازاد مەحمود، ساسان لەتیف، ئارمان ڕۆژهەڵاتی، هونەر عەلی، سیڤان عەباس، میران محەمەد، حەمە عەبدول) ساز بکات.

لە کۆنسێرتەکەدا چەپکێک گۆرانی و دیلانەی ڕەسەنی کوردی و مەقامات و پارچە موزیکێک ئامادە کراوە و بە دەنگی ئەو هونەرمەندانە گوێبیست دەبن، هاوکات لە کۆنسێرتەکەدا چەندین وتاری تایبەت بە ڕەوشی ئەمڕۆی هونەر و گۆرانی و موزیک پێشکەش دەکرێت و ڕێزیش لە ژمارەیەک لە بەخشش و داهێنانی ئەو هونەرمەندانە دەگیرێت، کە تەمەنی خۆیان نەخشیوە بۆ خزمەتکردنی ئاواز و موزیکی کوردی.