داهاتی نەوتی عێراق زیاد دەکات

داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی رابردوودا نزیکەی 108 ملیار دۆلار بووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو %57 زیادیکردووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی ئەمساڵدا 107 ملیار  و 877 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ روونیکردووەتەوە، تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عێراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بە بەراورد بە داهاتی ساڵی رابردوو داهات بەرێژەی %57 زیادیکردووە، کە ساڵی رابردوو تێکڕای داهاتی 11 مانگ 67 ملیار دۆلار بووە.

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق روونیکردووەتەوە، زۆرترین داهاتی نەوت عێراق دەستیکەوتبێت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدابوو، کاتێک داهاتەکەی 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، بەوەش ژمارەی پێوانەی تۆمارکرد.

ھەواڵی زیاتر