هۆشیار سیوەیلی
سامانی غازی ئێمە
ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، کە بەناوبانگترین ئاژانسی هەواڵی جیهانە، ڕۆژی دووشەمە وتارێکی ڕەخنەگرانەی دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان نووسیوە و دەڵێت ئەو دۆخە کارێکی وای کردووە کوردستان نەتوانێت ســـوود لە ســـامانی عازی خۆی وەربگرێت و دەڵێـــت: (ناکۆکییەکە بۆتە هۆی تەگەرەخســـتنە بەردەم پرۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەغازێکی هەرە گەورە لە عێراقدا، کە دەکەوێتە ناوچەی بندەستی یەکێتییەوە، بەمـــەش هیوای ناردنەدەرەوەی غـــازی بۆ ئەوروپا لاواز کردوە کە لە ڕێگەیەوە ‘هەرێـــم’ دەتوانێت داهاتێکی دەســـت بکەوێت کە زۆریش
پێویستیەتی.) بە گوێرەی ماڵپەڕی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، یەدەکی غازی کوردســـتان دەگاتە 200تریلیۆن پێ ســـێجا (هەرچەندە ئەم ژمارەیە جێگەی گومانە چونکە یەدەکی غاز لەســـەر ئاســـتی عێراق بە پێی داتاکانی ئۆپێـــک و ڕێکخراوی وزەی جیهانی دەگاتە 1٣1تریلیۆن پێ سێجا و ناکرێ یەدەکی کوردستان زیاتر بێت.) بەشـــێکی کەم لە غازی کوردســـتان ســـوودی لـــێ وەردەگیرێ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبـــا و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی کێلگەکانـــی خۆرمۆر و چەمچەمـــاڵ لە لایەن دانا گاز و کرێســـێنت پێترۆلێوم لەبەر کێشەی نێوخۆ و کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەربارەی یاســـای هایدرۆکاربۆن، هێشتا ئاکامێکی ئەوتۆیان نەبوە و یەکێتی ڕێگرە لە بەردەم زیاتر پەرەپێدانی ئەو کێڵگانەدا. هەروەک لە پێگەی وەزارەتی ســـامانە سروشـــتییەکان ئاماژەی پێ دراوە، ســـتراتیژی حکومـــەت ئەوەیـــە کە هێندە غازی سروشـــتی بەرهەم بهێنێت کە پێداویســـتییەکانی نێوخۆ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پرۆژەکانی پیشەســـازی و داخوازی مـــاڵان دابین بکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی دەرەوە بکرێت. پەرەپێدانی کێڵگەکانی غازی کوردســـتان لەسەر بنەمایەکی دروستی زانســـتی و ئابووری نەک تەنیا ژێرخانی ئابووریی کوردســـتان بەهێز دەکات و کارەبـــا و ئـــاو و غازی زیاتر بـــۆ هاووڵاتیان دابین دەکات، بەڵکو پێگەی سیاســـیی هەرێمی کوردســـتانیش لەســـەر نەخشەی جیۆپۆلیتیکـــی جیهـــان بەهێزتر دەکات، لە کاتێکـــدا جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین گەورەترین قەیرانی وزە و لە ئەنجامیشدا ئابووریی لە جیهاندا دروست کردوە. لە کاتێکدا جیهان بە گرنگییەوە دەڕوانێتە ســـامانی بن زەوی ئێمە، ئێمە لەســـەر زەوی نەمانتوانیوە وەک پێویســـت ســـوود لەو سامانە
وەربگرین