چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئه‌مشه‌و ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن بۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌كرێته‌وه‌‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌رگه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ – هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌ هه‌موو عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنی تێدابێت ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی فۆڕمی دامه‌زراندن پڕ بكاته‌وه‌ و خۆی تۆمار بكات.

سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشتر له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی ڕایگه‌یاندبوو كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق 3 هه‌زار كه‌س وه‌ك پاسه‌وانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ داده‌مه‌زرێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ ئه‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌بن له‌ زاخۆ تاكو خانه‌قین.

بۆ زانینی مه‌رجه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن له‌ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌توانن كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:-

https://moi-jobs.iq