چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ سەنعان قەساب ئاغا

دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ سەنعان قەساب ئاغا:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

برای بەڕێز كاك سەنعان قەساب ئاغا

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتان، خاتوو(فائیزە عەبدولجەبار)ـمان پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم رۆحی هاوژینی خوالێخۆشبووتان  بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

‎انا للە و انا الیه راجعون

مەسعود بارزانی

6ی كانوونی یەكەمی 2022