وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی شارستانییە دێرینەكان، گەڕانەوەی 18 هەزار شوێنەواری دزراوی بۆ عێراق ڕاگەیاند.
د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: کۆڕبەندی شارستانیەتە دێرینەکان گرنگە، چونکە تێکەڵکێشی شارستانیەتەکانە لەگەڵ یەکتر، ئەمە جگە لە ڕێککەوتنی وڵاتان لە چوار کیشوەرەوە کە کۆڕەکە تەنها بۆ پاراستنی میراتی مرۆڤ نییە، بەڵکوو مامەڵەکردن و پلانە بۆ داهاتوو.
ڕایشیگەیاند: دیداری وڵاتان لەگەڵ شارستانیەتە دێرینەکان ڕۆڵێکی گرنگی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و جوگرافی دەگێڕێت لەو بڕیارانەدا کە دەدرێن.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەو لێدوانەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی دەرەوە بە هاوکاریی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان و دامەزراوەکانیان و مۆزەخانەکانی جیهان، بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەواری عێراقییەکان کە لە بەشێک لەو وڵاتانەدا هەن.
ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردوو 4ی 12ی 2022 کارەکانی کۆڕبەندی شارستانیەتە کۆنەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین وڵات بەڕێوە چوو