ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كات
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه، تاوتوێی شه‌ش بابه‌ت ده‌كرێت.
له بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا هاتووه، په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی ده‌نگ له‌سه‌ر پله تایبه‌ته‌كان، سوێندخواردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشه‌سازی له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه.