ژنێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به‌ ده‌ستی براكه‌ی كوژرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژنێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ به‌ده‌مانچه‌ كوژرا و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: كاتژمێر 7:00ـی ئه‌مشه‌و، له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی زاخۆ، ژنێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵی به‌ناوی (ا.ر.ت) له‌ رێگه‌ی چه‌كی ده‌مانچه‌وه، به‌ ده‌ستی براكه‌ی كوژرا.

پۆلیسی زاخۆ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پۆلیس به‌په‌له‌ گه‌یشته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و توانی ناسنامه‌ی بكوژ ئاشكرابكات كه‌ ده‌كاته‌ برای تاوانلێكرا و به‌ناوی (م.ر.ت).

ئاماژه‌ به‌وه‌شكرا، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد، به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 405، دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ بكوژ ده‌ركرد.

ھەواڵی زیاتر