سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مێسی له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا چی گوت؟

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان. 

ئه‌ستێره‌یه‌كی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێ واز له‌ یاریی نێوده‌وڵه‌تی بێنێ

ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا، شه‌نوكه‌وی وازهێنان له‌ یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كا، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ دوای كۆتاییهاتنی یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، كه‌ ئێسته‌ له‌ قۆناغی دووه‌مدایه‌.

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، ده‌یه‌وێ وازهێنانی خۆی له‌ یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی رابگه‌یه‌نی، به‌ تایبه‌ت كه‌ تیپه‌كه‌ی نه‌گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می مۆندیال و له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه‌ دوور خرایه‌وه‌.

له‌ گرووپه‌كه‌ی ئه‌واندا، كه‌ گرووپی شه‌شه‌می مۆندیال بوو، مه‌غریب و كرواتیا توانییان دوو پلیتی گه‌یشتن به‌ قۆناغی دووه‌م مسۆگه‌ر بكه‌ن و به‌لژیكا هه‌رچه‌نده‌ وه‌كوو تیپێكی به‌هێز ده‌ناسرێ، به‌ڵام نه‌یتوانی بۆ قۆناغی 16 سه‌ربكه‌وێ.

رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ ئیدین هازارد، له‌ چه‌ند رۆژێكی كه‌می داهاتوودا بڕیاری وازهێنان ده‌دا، به‌ تایبه‌ت كه‌ پێی وایه‌ ناتوانێ هیچ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه‌.

هازارد، یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانه‌ی به‌رده‌وام به‌ ده‌ست پێكانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ، به‌ تایبه‌ت دوای چوونی بۆ ریاڵ مه‌درید كه‌ سێ وه‌رزه‌ له‌و یانه‌یه‌یه‌، هاوكات ئه‌م وه‌رزه‌ خرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی پلانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی.

مێسی له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هۆڵه‌ندا چی گوت؟

لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی، له‌باره‌ی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی 2-1 له‌ ئوستڕاڵیا، كه‌یفخۆشیی خۆی ده‌ربڕی، به‌ تایبه‌ت كه‌ خۆیشی گۆڵی یه‌كه‌می كرد و ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد.

له‌ چاره‌كی كۆتایی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، ئه‌رژه‌نتین 2-1 له‌ ئوستڕاڵیای برده‌وه‌، به‌و پێیه‌ش له‌ نیوه‌ی كۆتایی مۆندیال به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ند یاری ده‌كا، له‌و ڕووه‌وه‌ لیۆنێل مێسی لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی داوه‌ و دڵخۆشیی خۆی به‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌، به‌و پێیه‌ی  هه‌نگاوێك له‌ ئامانجه‌كه‌ی نزیك بووه‌ته‌وه‌.

وتیشی: زۆر دڵخۆشم، كه‌ ئه‌و چركه‌ساته‌ خۆشه‌م له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم به‌ش و هاوبه‌ش كرد، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م مۆندیاله‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌یكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بوونه‌، له‌ هه‌موو شتێك تێ ده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین پاڵه‌وانیه‌تییه‌ بۆ ئه‌وان، به‌رده‌وام دڵخۆش و ئاسووده‌ن، تیاگۆی كوڕم پێش ئێسته‌، نه‌یده‌زانی مۆندیال و جامی جیهانی یانی چی؟

وتیشی: شاره‌زایان وایان لێ كردووم كه‌ وای ببینم كاروباره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌ڕێوه‌ ده‌چن، زۆر چێژیش له‌وه‌ ده‌بینم كه‌ تاقی ده‌كه‌ینه‌وه‌، هیوام وایه‌ له‌م پێشكه‌وتنه‌ به‌رده‌وام بین، ئێسته‌ له‌ نیوه‌ی كۆتایی ڕووبه‌ڕووی هۆڵه‌ندا ده‌بینه‌وه‌، به‌رانبه‌ر ڕكابه‌رێكی زۆر سه‌خت یاری ده‌كه‌ین.