پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری موسڵ رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكانی سوپای توركیا به‌ چه‌ند مووشه‌كێك هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر.

بنكه‌ی سه‌ربازیی زیلكان كە كەوتووەتە باكووری شاری مووسڵ و هێزه‌كانی سوپای توركیای لێ نیشتەجێیە، زوو زوو لەلایەن گرووپە چەكدارییەكانەوە دەكرێتە ئامانج و مووشەكی ئاراستە دەكرێت، دوێنێ شەویش به‌ مووشه‌ك هێرشی كرایه ‌سه‌ر.