پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لەبارەى کوژانەوەى پێوەرى زیرەکى کارەبا هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدرێت

بەهۆى زۆر بەکارهێنانى کارەبا پێوەرى زیرەکى هەندێک له‌ هاوبه‌شان فیوز دەکات و هاووڵاتییان خۆیان فیوزەکەیان بەرز دەکەنەوە ئەوەش زیان بە ئەمپێری کارەباى هاووڵاتییان دەگەیەنێت.

عەلی ئيسماعيل، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك رایگه‌یاند:”ئێمه‌ وه‌كو وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان له‌ وه‌رزی زستاندا به‌ هۆی زیادبوونی خواست له‌ سه‌ر به‌ كارهێنانی كاره‌بای زیاتر له‌لايه‌ن هاوبه‌شانه‌وه‌، بڕیارماندا بڕی كاره‌با له‌ سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك له‌ ٤٠ ئه‌مپێرەوە بکەینە ٣٠ ئه‌مپێر ، له‌ لایه‌كی تر خشتەى کارپێکردنى ئامێرە کارەبایيەکانى ئاشکرا کردووە، بۆیە پێویستە تا ئاستى ٣٠ ئەمپێر زیاتر هاووڵاتییان کارەبا بەکارنەهێنن”.

عەلی ئيسماعيل:”زۆرجار هاووڵاتیيان ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتر کارەبايان بەکارهێنا فیوزى پێوەرى زیرەک دەکوژێتەوەو دواى ماوەیەک ئۆتۆماتیکى دادەگیرسێتەوە،بەڵام هەندێک هاووڵاتیى دەچێتە لاى محەویلەکە و کارەباى تەواوى محاویلەکە دەکوژێنێتەوە و دای دەگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەى فیوزەکەى خۆى كارپێبكاته‌وه‌ ئەوەش زیان له‌ ئامێرە کارەباییەکانى ماڵان دەدات”.

ئەو ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی باڵای سیسته‌می پێوه‌ری زیره‌ك ئاماژەشی بەوەدا کە، پێویسته‌ هاوبه‌شانی كاره‌با خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و لە حاڵەتى درەنگ هاتنەوەى کارەباکەیان پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنە تایبه‌ته‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك بکەن کە بۆیان دیارى کراوە و پەیوەندیکردن پێیانەوە بێ بەرامبەرە.

ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كانى تايبه‌ت به‌ پێوه‌رى زيره‌ك:

https://drive.google.com/file/d/1nLd3UH1i2JG5ZpcBWNYcwUTcUAg12Pnc/view?usp=sharing