کەرکووک ئەو شارە ئازیزەى کوردستانە کە هەمیشە بەشێک بووە لە کێشە و پرسە سەرەکییە سیاسییەکانى نێوان دەسەڵاتە سیاسییەکانى کورد و حکوومەتى عێراقی. دواى ڕووداو و کارەساتی ١٦ى ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، ئەم شارە زیاتر بێ‌ناز کەوت و لە خزمەتکردن وەستا کە تا ئەودەم حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجامى دەدا. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکوومەتى هەرێم لە لایەن وەزارەتى پەروەردەوە هەوڵى خزمەتکردنى بوارى پەروەردەیی داوە.
سەبارەت بە دۆخى خوێندنى کوردى لە شارى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەی هەرێمى کوردستان، پێگەى فەرمى حکوومەتى هەرێم زانیارى لە “شێرزاد ڕەشید کاکە عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى لە كه‌ركووك” و “سامان سیوەیلى، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردە” وەرگرت.
خوێندنى کوردى لە کەرکووک
له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادكردنی كه‌ركووك، خوێندنی كوردی له‌و شارە و ته‌واوی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر و به ژماره‌یه‌كی كه‌می قوتابخانهوە ده‌ستی پێكردەوە و له سایه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژماره‌یه ساڵ به ساڵ له هه‌ڵکشاندا بوو تا ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ ـ ٢٠٢٣ گەیشتووەتە نزیكه‌ی (٥٣٥) ناوه‌ندی خوێندن كه باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی كوڕان و كچان له خۆده‌گرێت. ئێستا له شاری كه‌ركووك، ٩٢ هه‌زار قوتابی له ٥٣٥ قوتابخانەى لە لایەن ٧ هه‌زار و ٦٠٠ مامۆستان و هه‌زار و ٤٠٠ فهرمانبهرەوە فێرى خوێندن و نووسین دەکرێن.
شێرزاد ڕەشید کاکە عەبدوڵا ، بەڕێوەبەرى خوێندنى کوردى لە كه‌ركووك وتی “خوێندنى کوردى له شاری كه‌ركووك زیندووە و ساڵ بە ساڵ ژمارەى مامۆستا و قوتابی و قوتابخانەى کوردی زیاد دەکات، ئەو دەستکەوتەش دەستکەوتێکى ناوازەیه، نموونه‌ی زۆرباشی قوتابیانمان هه‌یه، كه له‌سه‌ر ئاسته‌كانی خۆیان نمره‌ی زۆر باشیان به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ک ساڵی پار له به‌شی زانستی قوتابییەکمان یەکەمى هەموو عێراق بوو”.
شێرزاد ڕەشید کاکە عەبدوڵا، باسى لەوە کرد کە ئەوان کێشەى میلاکاتیان هەبوو و گرفتێكی گه‌وره‌یان تووش بوو لەم ڕووەوە و چەندین ساڵیش بوو کە دامەزراندن نەبوو، بەڵام ئێستا لە ڕێگەى مامۆستایانى وانەبێژەوە ئەم کێشەیەیان چارەسەر کردووە و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بێجگە لە دابینکردنى مووچە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران، بەردەوامە لە دابەشکردنى شایستە داراییەکانى وانەبێژان بۆ ئەوەى خوێندنى کوردى لەو شارە پەکى نەکەوێت و “هەر ئەمەش واى کردووە کە بەشێکى زۆر لە قوتابییەکانمان لە ڕێزبەندى یەکەمى خوێندنەکانى (عەرەبى و تورکمانى و سریانى) بن و ژمارەیەک لە قوتابیانمان یەکەمى سەر ئاستى عێراق و کەرکووک بەدەست بهێنن و تەنانەت سەرۆکى حکوومەت و وەزیرى پەروەردە یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغه‌كانی ئاماده‌یی و ناوه‌ندی، ساڵانه قوتابیانمان هاوشێوه‌ی یه‌كه‌مه‌كانی هه‌رێم خەڵات کراون”.
لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیشەوە، ساڵانە خزمەتێکى گەورە بەو قوتابیانە دەکرێت کە لە پەروەردەى کوردى ئەو شارە دەردەچن و پێ دەنێنە قۆناغى پەیمانگا و زانکۆ. لەمبارەوە عەباس ئەکرەم، وتەبێژەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی گوتى: ”ساڵانه وه‌زاره‌ت (٢٠٠) كورسیی خوێندنی له زانكۆكانی هه‌رێم بۆ ده‌رچووانی پۆلى شه‌شەمی ئاماده‌یی دواناوه‌ندی و ئاماده‌ییه‌كانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك دابین کردووە، به‌مه‌ش ده‌رچوانی شه‌شی ئاماده‌یی به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه دوو چانسی وه‌رگرتنیان له زانكۆكاندا ده‌بێت، یه‌كێكیان له زانكۆكانی هه‌رێم و ئه‌وەی دیكه‌یان له زانكۆكانی عێراق”.
عەباس ئەکرەم گوتیشی، لە ساڵى خوێندنى ٢٠٢١ -٢٠٢٢، زیاتر لە (٢٠٠) قوتابیى کوڕ و کچی خوێندنى کوردی‌یان لە کۆلێژەکانى کۆمەڵەى پزیشکى وەرگرتووە و ئێستا قوتابیانى کورد لەو کۆلێژانە ڕێژەیەکى بەرچاویان پێکهێناوە و هاوسەنگیی قوتابیان لە ڕووى پێکهاتەى نەتەوەییەوە گەڕاوەتەوە ئاستێکى سرووستى و گوزارشت لە سەنگى کورد لە شارەکە دەکات.
دابین کردنی پێداویستییەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک
لەبارەی پێداویستی و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی خوێندنی كوردی له شاری كه‌ركووك، سامان سیوەیلى، وتەبێژى وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان گوتی: “لەسەر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە گوژمه‌ی ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار، پێداویستیی قوتابخانه‌كان و خوێندن له شارى كه‌ركووك دابین کرا و، به‌گوێره‌ی پێویستیی قوتابخانه‌كانیش كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان لە چەندین بەش بۆیان نێردراوە تا لە خوێندنى ئەمساڵ سوودى لێ وەربگرن. هه‌روها ساڵانه‌ش ته‌واوی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له لایه‌ن كۆگای كتێبی وهزارهتمانەوە ده‌گه‌یەنرێته كۆگاكانی كتێب له كه‌ركووك و دواتر به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی خوێندندا دابەش دەکرێن. تێچووی گواستنه‌وه‌كه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌ته”.
وتەبێژەى وەزارەتى پەروەردە بە خاڵ باسى ئەو هەنگاوانەى حکومەت و وەزارەتى پەروەردەى کرد کە بۆ خوێندنى کوردى لە شارى کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان نراون کە بەم شێوەیەن:
- دابینکردنى پێداویستى و تێچوونى چالاکییە وەرزشى و هونەرییەکانى ساڵانە و مەشق و ڕاهێنانە پەروەردەییەکانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک.
- دامەزراندنى (٩٠٠) وانه‌بێژ له پسپۆڕییه جیاوازه‌كان و دابینکردنى کرێى مانگانەیان.
- دامەزراندن و زیادکردنى ٣٦ سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی بەو (١٠٩) سهرپهرشتیارەى کە ئێستا لە کەکوک هەن.
- لەو (٢٠) ملیار دینارەى کە سەرۆکى حکومەت بۆ كڕینی پێداویستیی ناوه‌نده‌كانی خوێندن لە سەراسەرى هەرێمى کوردستانی ته‌رخان کردبوو، خوێندنى کەرکوک ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دینارى بەر کەوت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین کرا.
- ڕاستە باڵەخانەى قوتابخانەکان سەر بە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى عێراقن، بەڵام وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کارى نۆژەنکردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدات.