ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی خراپی كەش و هەوا و بەرزبوونەوەی تەمەوە، گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانە و گەڕانەوە ڕاگیراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك كەشوهەوا باشتر دەبێت گەشتەكان لە فڕۆكەخانە دەستپێدەكەنەوە.
هاوكات ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگادار دەكرێنەوە لە سروشتی هەر پێشهاتێك كە پەیوەندی بە هاتوچۆی ئاسمانییەوە هەبێت لە فڕۆكەخانەكەدا.