بەهۆی تەمومژی چڕ و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.
جیهاد دیوان بەڕێوبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، بەهۆی تەمومژێکی چڕ لە ئاسمانی بەغدا و کەمبوونەوەی مەودای بینین لە بەشێکی شارەکانی عێراق، گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا راگیران.
ئاماژەی بەوەشدا هەرکاتێک کەشوهەوا ئاسایی بێتەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
ماوەی دوو رۆژە تەمومژێکی زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن بووەتە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروستکردووە.