سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، بەڵێنەکەیان لەبارەی هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بەجێگەیاندووە، ئەمڕۆ پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و جوتیاران کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە و ڕایگەیاند: هەناری سروشتی کوردستان ئێستا لە بازاڕەکانی دەوڵەتی ئیمارات بەردەستە

سەرۆکی حکوومەت بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و جوتیاران کرد.

ئەمەش لەکاتێکدا کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئەوەی لەم کابینەیەدا هەلی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی کوردستان بۆ دەرەوە و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بڕەخسێنێت