دوای ونبوونی بۆ ماوهی دوو رۆژ، تهرمی گهنجێك له شارهدێی پردێ به كوژراوی دۆزرایهوه و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوهكه كردهوه.
ئەمڕۆ تەرمی هۆگر محەممەدی تەمەن 32 ساڵ، لە ژێر پردێكی گوندی گەڵۆزی سەر بە شارەدێی پردێ كە بەفیشەك كوژرابوو، دۆزرایەوە.
سەبارەت بە رووداوەكە، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی پردێ رایگەیاند، گەنجەكە لە دوێنێوە هیچ هەواڵێكی نەبووە و بەپێی زانیارییەكان رفێنراوە و دواتر كوژراوە.
ئهو سهرچاوه گوتیشی: گەنجەكە پیشەی كرێكارە و خێزاندارە و 4 منداڵی هەیە، پێشتر ماڵی لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە ماوهی چەند ساڵێكە هاتوونەتە پردێ و لەوێ نیشتەجێبوونە.
له ئێستادا تەرمی گەنجەكە لەپزیشكی دادی كەركووكە و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردووهتهوه.