چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نی ڕووچی کونسولی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان كرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێم، سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی چینی کرد بۆ ڕۆڵی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەماوەی کارکردنی و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە کار و ئەرکی داهاتوویدا.
کونسولی گشتیی چین، وێڕای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانەی چین و هاووڵاتییانی چینی نیشتەجێی هەرێم، ستایشی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە لەم ساڵانەی دواییدا ، کابینەی نۆیەم نەک تەنیا توانی قەیرانەکان بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنێت، بەڵکو چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیشی لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.