ئاراس جەبار ، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەمە 1-12-2022 هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری لاوازی پاڵەپەستۆیەكی بەرزی هەوا كە بۆ ماوەی چەند رۆژێك تا رۆژی سێشەمە 6-12-2022 لەسەر ناوچەكانمان جێگیر ئەبێت .
هەروەها دەڵێت: لەو ماوەیەدا كەش زیاتر بەشێوەیەكی سەقامگیر و ئاسمانی ناوچەكەش بەزۆری كات لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەگۆرێت و ئەگەری بارانبارین نابێت ، پلەكانی گەرماش لە رۆژی پێنج شەممەوە3 تا 4 پلەی سیلیزی بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە تا ماوەی كاریگەری ئەم بەرزە پاڵەپەستۆیە بەم شێوەیە پلەكانی گەرما جێگیر ئەبێت .
دەشڵێت: لە هەفتەی ئایندە رۆژی سێشەمەوە 6-12-2022 بۆ كۆتایی هەفتە ئەگەر هەیە لەم ماوەیەدا نزمەپاڵەپەستۆیەك لە دەریای ناوەراستەوە كاریگەری بكاتەوە سەر كەشی ناوچەكانمان و بارستە هەوایەكی ساردیشی لەگەڵدا ئەبێت كە ئەبێتە هۆی نزمبوونەوەی بەرچاو لە پلەكانی گەرما و زیاتر ساردبوونی كەش و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا و بارانی مامناوەند و زستانەیی لەناوچەكەدا .
previous post