رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
ئایا ئمباپێ، پاریس جێ دێڵێ؟ خلێفی وه‌ڵام ده‌داته‌وه
سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌باره‌ی هه‌واڵ و ده‌نگۆی ڕۆییشتنی كیلیان ئمباپێ له ڕیزه‌كانی یانه‌كه، قسه‌ی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كرد.
ناسر خلێفی، سه‌رۆك و خاوه‌نی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی رۆییشتنی یاریزان كیلیان ئمباپێ له ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌ی، گوتی: هه‌موو مانگ و هه‌موو هه‌فته و ته‌نانه‌ت هه‌موو رۆژێك ئه‌م پرسیاره دووباره ده‌كرێته‌وه، كیلیان بۆنده‌كه‌ی نوێ كردووه‌ته‌وه و ئێمه هه‌موومان له‌گه‌ڵی ئاسووده‌ین، به درێژایی وه‌رز یانه‌كه نه‌دۆڕاوه، هه‌روه‌ها 100 یاریی زیاتر سه‌رجه‌م بلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی یاریگه‌ی یارییه‌كانمان فرۆشراوه.
ده‌نگۆ و هه‌واڵی نه‌مانی ئمباپێ له یانه‌كه‌ی، وای كرد ئمباپێش بێزار بێ، به جۆرێك وه‌كوو رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، نزیكه له‌وه‌ی سزای كیلیان ئمباپێ و یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا بدا، ئه‌وه‌ش بە هۆی پابەندنەبوونی یاریزانەکە بە ڕێنوێنییەکانی قسەکردن لەگەڵ میدیاکان.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان، دوای یاریی یه‌كه‌میان هۆشداریی به یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا داوه، به‌ڵام گوێیان به‌و هۆشداری و ڕێنوێنییه نه‌داوه.
سزاكه به شێوه‌ی سزای دارایی ده‌بێ، بڕیاره كه به‌سه‌ر هه‌ردوولادا ئمباپێ و یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ره‌نسادا دابه‌ش ده‌كرێ، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوانیان.
رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕ باسی له‌وه كردووه، كه ئمباپێ خۆی له پرسیاری مێدیاكان دزیوه‌ته‌وه و خۆی لێیان به دوور ده‌گرێ، بۆ ئەوەی لە پرسیاری ڕۆژنامەنووسان ڕزگاری بێت سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ پاریس سان جێرمان و ئەو مشتومڕانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوون، بۆیە لە دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ده‌وحه، ئه‌و یاریزانه فەرەنسییە لە هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرنەکەوتووە.
ئمباپێ، به تۆماركردنی سێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ئینێر ڤاڵێنسیای هێرشبه‌ری ئیكوادۆر، گۆڵكه‌ری مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕن تا ئێسته.
نێیمار جگه له پێكانه‌كه‌ی، تووشی كێشه‌یه‌كی دیكه‌ش بوو
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، یاریزانی به‌ڕازیلی، كێشه‌یه‌كی دیكه ئاشكرا ده‌كا، كه ڕووبه‌ڕووی نێیماری هاونیشتمانیی بووه‌ته‌وه.
نێیمار كه ئێسته له گۆزینگیدا تووشی پێكان و پچڕان بووه، له یارییه‌كانی به‌ڕازیل له مۆندیال دوور كه‌وتووه‌ته‌وه و به بڕیار و قسه‌ی پزیشكان بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ڕازیل یه‌كه‌م یارییشی به‌بێ نێیمار له سویسرا برده‌وه.
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، كه یاریزانێكی به‌جووڵه و ئاستبه‌رزی به‌ڕازیله، به تۆڕی گڵۆبۆی به‌ڕازیلی راگه‌یاند: نێیمار خه‌مباره، چونكه نه‌یتوانی ئاماده بێ، نه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكانی هه‌یه، به‌ڵكوو هه‌ستی به تا و گه‌رمیی جه‌سته‌ی كردووه، به‌ڵام هیواخوازه كه به زووترین كات چاك بێته‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه نێیمار بۆ یاریی داهاتووی به‌ڕازیلی به‌رانبه‌ر كامیرۆن یاری نه‌كا، كه رۆژی هه‌ینی له چوارچێوه‌ی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ به‌ڕێوه ده‌چێ، ئه‌وه‌ش دوای دڵنیابوونه‌وه‌ی به‌ڕازیل بوو له سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی دووه‌م.
نێیمار دوای پێكانه‌كه‌ی، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، خه‌مباریی خۆی بۆ پێكانه‌كه‌ی ده‌ربڕی و نووسیویه‌تی: هیچ شتێكم له ژیانمدا به ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌رده‌وام هه‌وڵم بۆ خه‌ون و ئامانجه‌كانم داوه، خراپه‌ی كه‌سم نه‌ویستووه و نه‌خواستووه، ته‌نیا یارمه‌تیی ئه‌و كه‌سانه نه‌بێ كه پێویستیانه.
ده‌شڵێ: ئه‌مڕۆ، ده‌بێته سه‌ختترین و دژوارترین ساته‌وه‌خته‌كانی كاروانی یاریكردنمدام، جارێكی تریش له جامی جیهانی پێكانم هه‌یه!، بێزاركه‌ره، ئازاریشی ده‌بێ، به‌ڵام دڵنیام هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌بێ، چونكه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بگه‌ڕێمه‌وه و یارمه‌تیی وڵاته‌كه‌م و هاوڕێیانم بده‌م.
وه‌كوو په‌یامێكیش، نووسیویه‌تی: ماوه‌یه‌كی درێژه كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ی به
ده‌شڵێ: ئه‌مڕۆ، ده‌بێته سه‌ختترین و دژوارترین ساته‌وه‌خته‌كانی كاروانی یاریكردنمدام، جارێكی تریش له جامی جیهانی پێكانم هه‌یه!، بێزاركه‌ره، ئازاریشی ده‌بێ، به‌ڵام دڵنیام هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌بێ، چونكه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م بگه‌ڕێمه‌وه و یارمه‌تیی وڵاته‌كه‌م و هاوڕێیانم بده‌م.
وه‌كوو په‌یامێكیش، نووسیویه‌تی: ماوه‌یه‌كی درێژه كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه دوژمنه‌كه‌م بمكاته خواره‌وه؟ هه‌رگیز نا!
به گشتی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، هه‌رچه‌نده دڵخۆشن به بوونی ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌كوو نێیمار له ریزه‌كانیان، به‌ڵام دڵته‌نگ و نیگه‌رانن له‌و نماییش و جووڵه زیادانه‌ی نێیمار له نێو یاریگه ده‌یانكات و شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ به‌رگریكارانی تیمی به‌رانبه‌ر ده‌كا و تووڕه‌یان ده‌كات و ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی پێكان بێ، ته‌نانه‌ت دوای ده‌رچوونی نێیمار له یاریی ڕابردووی به‌ڕازیل، تیمه‌كه زۆر وردتر یاریی كرد و یاریزانان به‌و په‌ڕی ته‌كنیكی به‌رزه‌وه یارییان ده‌كرد و تۆپیان له نێوان یه‌كتردا ده‌گواسته‌وه.
تیاگۆ سیلڤا له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی به‌ڕازیل و سویسراوه چی گوت؟
تیاگۆ سیلڤا، ئه‌ستێره و سه‌ركرده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، له‌باره‌ی نائاماده‌بوونی نێیمار دا سیلڤاوه له یاریی ڕابردوویان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا، وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دا.
دوێنێ سێشه‌ممه و دوای یاریی نێوان به‌ڕازیل و سویسرا، تیاگۆ سیلڤا، سه‌ركرده و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل، له‌باره‌ی كاریگه‌ریی نائاماده‌یی نێیمار له‌و یارییه‌دا، سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی به‌ڕازیل به گۆڵ، رایگه‌یاند كه نه‌بوونی ئه‌و یاریزانه، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر تیمه‌كه‌یان هه‌یه.
سلیڤا به تۆڕی بی ئین سپۆرتی راگه‌یاند: كه هه‌ستیان به نائاماده‌یی نێیمار له‌و یارییه‌دا كردووه، ته‌نانه‌ت گه‌ر تیپه‌كه له‌سه‌ر ئاستی بهكۆمهڵهیش ئاستی به‌رز و به‌هێز بووبێت.
ئه‌و به‌رگریكاره‌ی یانه‌ی چێڵسی، گوتیشی: تیپه‌كه به گشتی و به ته‌واوی، تواناكانی نێیماری له‌ده‌ست دابوو له یاریگه‌دا، ئه‌و یاریزانێكه تیپه‌كه لێی زیاده.
بۆ بیرهێنانه‌وه، به‌ڕازیل به فه‌رمی گه‌یشتووه‌ته قۆناغی دووه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، پێش ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی، یاریی سێیه‌می خۆی له به‌رانبه‌ر كامیرۆن بكا.
لاپۆرتا: به‌شێكی هۆی ئاستی باشی ئیسپانیا بۆ چاڤی ده‌گه‌ڕێته‌وه
خوان لاپۆرتا، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، ئاستبه‌رزیی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له مۆندیال، بۆ توانا و لێهاتووی چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، ئاستێكی به‌رزی له مۆندیال هه‌یه و خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، پێی وایه كه كاری چاڤی له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌رشلۆنه، یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌و ئاسته‌ی ئێسته‌ی ئیسپانیا له مۆندیال.
سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، داوای كرد كه یانه‌كه‌ی بڕێك شانازیی ئه‌وه‌ی پێ بدرێ، كه ئیسپانیا له مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی هه‌یه.
لاپۆرتا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی گوتی: پێم وایه كه هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به شێوه‌یه‌كی نایاب یاری ده‌كا، له به‌رشلۆنه هه‌ست به شانازی ده‌كه‌ین كه ده‌بینین یاریزانانمان له‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ن.
گوتیشی: یاریزانی زۆر ناوازه‌ی تێدان، كه جێی سه‌رسامی جیهانن، زۆرترینیشیان یاری بۆ به‌رشلۆنه ده‌كه‌ن، ئێمه شانازیی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و یاریزانانه‌ی ئێمه له‌وێ، به ئاستێك به‌رز ده‌رده‌كه‌ون.
وتیشی: ئیسپانیا یه‌كێكه له به‌ربژێره‌كانی بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022، شانبه‌شانی فه‌ره‌نسا و به‌ڕازیل، كه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به‌شێكی ئه‌وه‌ی ئیسپانیا بۆ ئاستی به‌رشلۆنه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی: لویس ئێنریكی، بڕیارگه‌لی باشی داوه، زۆرترین ئه‌و یاریزانانه‌ی هه‌ڵبژاردووه كه له به‌رشلۆنه یاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش پێكگونجاندیانی ئاسان كردووه، چاڤی شایانی ڕیزی زیاتره، چونكه كارێكی باشی كردووه و وای كردووه ئه‌و یاریزانانه له به‌رشلۆنه به باشی یاری بكه‌ن.