سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

یەکەم پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهانی ئەلیکترۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا راگەیەنرا


بۆ ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی وەرزی تۆپی پێ، سامسۆنگ یەکەم وەشانی Space Cup لەسەر سەکۆی Roblox بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە مانگی کانوونی دووەمدا ڕاگەیاند. و سەرەتای ئەمساڵ کۆمپانیای سامسۆنگ پەردەی لەسەر Space Tycoon لادا، کە یاریگایەکی یاری ئەلیکترۆنیە کە لەناو سەکۆی Roblox لە جیهانی مێتاڤێرس دروستکراوە، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کڕیارانی نەوەی Z دیزاین کراوە بۆ ئەوەی ئەزموونەکان بکەن و یاری بکەن و ئەزموونەکانیان هاوبەش بکەن بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی سامسۆنگ وەک مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان.
هەشت لە باشترین یاریزانە کاریگەرەکانی وڵاتانی جیاواز لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە تایبەتە دەکەن. وەک کاپتنی تیپەکان هەریەکەیان تیپێک پێکدەهێنن کە لە سێ یاریزان پێکهاتوون کە ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە، دوای ئەوە هەشت تیپەکە ڕکابەریی دەکەن لەسەر بردنەوەی پاڵەوانێتی Space Cup کە دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
محەمەد ئەلعەزاوی، بەرپرسی بڕاند و بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی لە بارەگای هەرێمیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای کۆمپانیای سامسۆنگ، ڕایگەیاند: “تۆپی پێ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقادا پێشوازی زیاتر و زیاتری لێدەکرێت بە بەردەوام، لەکاتێکدا سامسۆنگ بەردەوام هەوڵدەدات داهێنان لەگەڵ ئەزموونە خۆشەکان تێکەڵ بکات، پاڵەوانێتی Space Cup کە تازە دەستی پێکردووە لە جیهانی مێتاڤێرسدا دەبێتە هۆی ئەوەی یاریزانانی سەر بە نەوەی Z ئەزموونی ئامێرەکانی سامسۆنگ بکەن، و چێژ لە وەرزشە دڵخوازەکەیان وەربگرن کە تۆپی پێیە، هەروەها کارلێک لەگەڵ یاریزانانی تر بکەن لە ڕووداوە خۆش و کێبڕکێکارەکاندا. ئەم پاڵەوانێتییە ئەزموونی مانادار و سەرگەرمی دروست دەکات بۆ دابینکردنی دەرفەتێک بۆ هاندەرانی ئەم نەوەیەمان کە ڕکابەری بکەن و کارلێک بکەن لەناو کۆمەڵگەی یاریکردن لە ناوچەکەدا. ئێمە زۆر بە هیواین بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی ناوازە و کەسیی کە لەگەڵ ئارەزوو و خولیا و ڕەوتی ئەم هاندەرانەدا بگونجێت”.
بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانێتییە، پێویستە یاریزان بەرنامەی Roblox دابەزێنن و بەدوای یاری ” Samsung Space Tycoon”دا بگەڕێن، بۆ گەیشتن بە Space Cup، پاشان سێڵفییەک بگرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ کاپتنی تیپی وڵاتەکەیدا بەشداری بکات. و هەموو کەسێک دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە لە ڕێگەی بەستەری سەکۆی کۆمەڵایەتی