سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق دهكات و له كۆبوونهوهیهكدا جهخت لهسهر سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی ژاپۆن بۆ باشتركردنی دۆخی پەروەردە و خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، كرایهوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (30ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ژاپۆن له عێراق کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ژاپۆن.
لهلایهن خۆیهوه، باڵیۆزی ژاپۆن به عێراق، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ کارەبا و ماستەرپلانی شارەکان و هاوکاری مرۆیی بۆ پەنابەر و ئاوارەکان.
ههروهها له تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە باشترکردنی دۆخی پەروەردە و خوێندن و قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ژاپۆن لەم بوارەدا.