ڕاگەیاندن؟؟

عارف ڕوشدی

لە ڕووی زانستی و ئێتیکی تایبەت کارکردنەوە ، لە هەر وڵات و کۆمەڵگاێکدا پێویستدەکات ڕاگەیاندن هاوتەریبی وڵاتپارێزی وپاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەل ، ئەرکدار بێت ، هەروەها لە ڕوی ئەخلاقییەوە لە ئاستێکی بەرزی پاپەندبووندا بێت بە پرینسیپەکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی ، چونکە بوارێکی گشتگیری کاریگەری دوو لایەنی ئەرێنی و نەرێنییە ، بە پێچەوانەوە وەک هۆکارێکی داروخانی بەهای نیشتیمانی و ژیان دوستی روڵ دەگێرێت، بەڵکو دەبێتە شمشێرێکی ژەهراوی و ژەنگرتووی دەستی نەیارانی گەل لە ئاستی نێوخویی و دەرەکیدا و کۆمەڵگا رووبەرووی قەیرانی گەورە دەکات بە تایبەتی لەم سەردەمەدا هەر کەس و گروپێک دەتوانن ناپیشەییانە لە رێگای بەکارهێنانی ئامرازەکانی تەکنوڵوجیای نوێ وەک ڕاگەێندکار خۆی بنوێنێت ، بە داخەوە بە شێکی بەرچاوی ڕاگەیاندنەکان لە هەرێمی کوردوستاندا لە خانەی ( پێچەوانەکەدان) و بەچڕی دژایەتی مافەرەواکانی گەلەکەمان دەکەن و ه بونەتە سەکوی بڵاوکردنەوەی هزری ڕەشبینی و ناشرینکردنی وڵات ، دەسەڵات و تەنانەت شێواندنی ئەرکەکانی ئوپوزسیون بوون و پەرەدان بە ئاراستەی پوپولیستی روخێنەر، بۆیە ئەو بەشە ڕاگەیاندنە لە نزمترین ئاستی کوێلایەتی و خۆ بە دەستەوەداندایە و ملکەچی خواستی داگیرکەران و کونەپەرستیدایە و بۆ بە ئەنجامدانی ئەرکە قێزەوەنەکەی سود لە بارودۆخی سەقامگیری پەراوێزی دیموکراسی لە هەرێمەکەماندا
وەرگرتووە.

ھەواڵی زیاتر