هۆشیار سیوەیلی
ئەنجوومەنی باڵای پارتە
سیاسییەکانی هەرێمی
کوردستان
بە شـــێوەیەکی گشتی ڕۆڵی ســـەرەکیی پارتی سیاســـی بریتییە لە سازدان و ڕێکخستنی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لەسەر بنەمای بیر و ئایدۆلۆجی و بەرنامەی سیاسی و بەرژەوەندیی هاوبەش تا دەسەڵاتی سیاسی لە وڵاتدا بگرنە دەست و لەو ڕێگەیەوە بەرنامە سیاسییەکەی خۆیان جێبەجـــێ بکەن. بۆ ئـــەوەی بتوانێت متمانـــەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییان بەدەســـت بهێنێت، دەبێت بەرنامە سیاســـییەکەی و میکانیزمی جێبەجێکردنی لـــە بەرژەوەندیی زۆرینەی خەڵکدا بێت. بۆ ئەمەش پارتی سیاســـی پێویســـتی بە کۆمەڵـــگا و بە حکومەتە و، لە ڕێگـــەی دەنگی هاوڵاتیانی کۆمەڵـــگاوە دەگاتە حکومەت و لە ڕێگەی حکومەت و جێبەجێکردنی بەرنامەی خۆی و بەهێزکردنی دەزگا گشـــتییەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگاوە کە لە خەمی سوودی گشتیدان، بگاتـــەوە هاوڵاتیان و تاکەکانی کۆمەڵـــگا و خزمەتیان بکات. پێگەی لاوازی پارتی سیاســـی لەناو کۆمەڵگادا دەرفەتی گرتنەدەسەڵاتی کەم دەکەنەوە و ناچاردەبێت بۆ ئەوەی دەســـەڵات بگرێتە دەست پەنا بۆ شـــێواز و ئامرازی ئەوتۆ بەرێت کە هێندەی تر متمانە و پێگەی لەناو کۆمەڵگادا لاواز دەکات و کاتێکێش گەشـــتە دەســـەڵات هەوڵ دەدات دەزگا وجومگە بنەڕەتییەکانی دەســـەڵات بۆ ســـوود و مانەوەی خۆی
بەکاربهێنێت و ئەمەش هێندەی تر لە خەڵکی دووردەخاتەوە. لێرەوە دەمەوێت ئاماژەیەک بە بیرۆکە و پێشنیازی سەقەتی دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای پارتە سیاسییەکان بدەم، کە گوایە وەک دەرچوونێک لە دۆخی ناکۆکی و ناتەبایی نێوان لایەنە سیاســـییەکان خراوەتە ڕوو. کاتێـــک پارتێک لەبەر لاوازیی پێگەی لەناو خەڵکـــدا ناتوانێت بگاتە دەسەڵات (حکومەت)، ئەوا هەوڵ دەدات رێگە و شێوازی نادیموکراسی بدۆزێتەوە تـــا بەو مەرامەی بگات. ئەمـــەش بنکۆڵکردنی دەزگاکانی دەوڵەت و پاشقولگرتنە لە خەڵک. لەبری بیرکردنەوە لە داتاشینی ئەم جۆرە پوازانە، باشـــترە پەرلەمان و حکومەت و دەزگاکانی تری هەرێم بەهێـــز بکەین کە لە ڕێگەی دەنگدانەوە دامەزراون. چارەســـەرکردنی دۆخی ئێســـتای هەرێمی کوردســـتان و پتەوکردنی یەکێتی و تەبایی گەڕانەوەیـــە بۆ رای خەڵـــک و زیادکردنی متمانـــەی گەلە بە دەزگا ڕەواکانی حوکمڕانی و چەســـپاندنی سەروەریی یاســـا و پەرەپێدانی
دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و خزمەتکردنی زیاتری جەماوەرە