رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
یاریزانانی ئه‌ڵمانیا چۆن داوای یارمه‌تییان له ئیسپانیا كرد؟
یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا به‌یه‌ك گه‌یشتن و سه‌رئه‌نجام یارییه‌كه 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوو.
ئێزگه‌ی كادینا كۆبی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌نتۆنیۆ ڕۆدیگه‌ر، به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، چووه‌ته لای دانی كارڤاخاڵی هاوڕێی پێی گوتووه “ئێستا له ژاپۆن ببه‌نه‌وه”.
ڕاپۆرته‌كه باسی له‌وه كردووه، كه دوای یارییه‌كه، دانی ئۆلمۆی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی، دانی به‌وه‌دا ناوه، كه له‌و یارییه‌دا چه‌ندان هاوڕێی له ریزی مانشافتی ئه‌ڵمانیا، داوایان كردووه كه له ژاپۆن ببه‌ینه‌وه.
ئۆلمۆ دوای یارییه‌كه گوتیشی: ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌چین و به‌رده‌وام بۆ ئه‌وه ده‌كۆشین.
ئیسپانیا له یاریی یه‌كه‌مدا به 7 گۆڵ له كۆستاریكای برده‌وه و یاریی دووه‌میشی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا یه‌كسان كرد، پێویستی به ته‌نیا خاڵێكه بۆ گه‌یشتن به قۆناغی دووه‌می مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ. به‌ڵام ئه‌ڵمانیا كه خاوه‌ن خاڵێكه، پێویستی به‌وه‌یه له كۆستاریكا بباته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بكات ئیسپانیا له ژاپۆن بباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغی دووه‌می مۆندیال.
ئمباپێ دژی بڕیارێكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته‌وه
كیلیان ئمباپێ، هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان، ده‌یه‌وێ دژی بڕیارێكی دیدیه دیشامپ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بووه‌ستێته‌وه بۆ یاریی داهاتوویان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی توونس له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ، كه سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌ڕێوه ده‌چێ.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی، ئاشكرای كرد، كه دیدیه دیشامپ، نیازی وایه 6 گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی تیپه‌كه‌دا بۆ ئه‌و یارییه بكات، به‌و پێیه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌ییشتنی بۆ قۆناغی 16ی مۆندیال ده‌ست پێ كردووه و ده‌یه‌وێ پشوو به چه‌ند یاریزانێكی بدا، هه‌روه‌ها دووریش بن له پێكان.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، كه راهێنه‌ری فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێ ئیدواردۆ كامافینگا له به‌رگریی چه‌پ یاریی پێ بكا، دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی لۆكاس هێرناندێز به‌هۆی پێكانی له به‌سته‌ری ئێسكهخاچی، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی تیۆ هێرناندێزی برای له لای چه‌پ.
له به‌رانبه‌ر كیلیان ئمباپێ، ئاره‌زووی له‌وه نییه كه پشوو وه‌ربگرێ، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ به شێوه‌ی سه‌ره‌كی به‌شداری بكا و له‌و یارییه‌شدا ڕۆڵی هه‌بێت.
دیشامپ ده‌یه‌وێ سوود له بڕیارێكی جیاكاری وه‌ربگرێ به 5 گۆڕانكار، له بری سێ گۆڕنكاری، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین یاریزانی سه‌ره‌كی به شێوه‌ی به‌دیل به‌شداریی یارییه‌كه بكه‌ن.
ئمباپێ، به تۆماركردنی سێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ئینێر ڤاڵێنسیای هێرشبه‌ری ئیكوادۆر، گۆڵكه‌ری مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕن تا ئێسته.
مێسی له خولی ئه‌مریكاوه بۆندێكی پێشكه‌ش كرا
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی له یاریی ڕابردووی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر مه‌كسیك ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینی و سه‌ركه‌وتنی ئه‌رژه‌نتین هه‌لی مانه‌وه‌ی له مۆندیال زیاتر كرد، ئێسته ده‌نگۆی رۆییشتنی بۆ خولی ئه‌مریكا بڵاو بووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه لیۆنێل مێسی، وه‌رزی دادێ له له ده‌روازه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میامییه‌وه ده‌چێته خولی تۆپی پێی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژنامه‌ی ئێسپن و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تری هه‌واڵ، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه به كردار بۆندی ئه‌و یانه ئه‌مریكییه بۆ مێسی چووه، به‌ڵام تا ئێسته مێسی هیچ بڕیاریكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر داهاتووی نه‌داوه و فۆكه‌س و كۆسهرنجی له‌سه‌ر مۆندیالی ئێسته‌ی قه‌ته‌ڕه، كه دواهه‌لی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ جامی مۆندیال ببات و له دێوه‌زمه‌ی نه‌بردنه‌وه‌ی مۆندیال رزگاری بێ، له كاتێكدا زۆربه‌ی زۆری ناسناوه ناوخۆیی و جیهانییه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه و هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا بردووه‌ته‌وه.
یانه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێ دوو یاریزان بباته ریزه‌كانیه‌وه
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی بایه‌خ به به‌رگریكاری چه‌پی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا و یانه‌ی فوولهام ئه‌نتۆنی رۆبنسۆن ده‌دا، كه به‌های ئه‌و یاریزانه به نزیكی 25 ملیۆن یۆرۆ ده‌خه‌مڵێندرێ.
رۆژنامه‌ی لاگازێتتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه، كه یانه‌ی ئینته‌ر میلان، له‌گه‌ڵ دانوستاندایه له‌گه‌ڵ ڤاڵێنسیا له‌پێناو یوونس مووسا، یاریزانی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌ی خواستن له ماوه‌ی زستانه‌دا بیباته ریزه‌كانیه‌وه، له‌گه‌ڵ مه‌رجی كڕینی یه‌كجاری.
ئمباپێ له گه‌رمه‌ی مۆندیالدا هه‌ڕه‌شه‌ی سزای فیفای ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه
كیلیان ئمباپێ، یاریزان و هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، هه‌ڕه‌شه‌ی سزای لێ كراوه، پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌یان به‌رانبه‌ر توونس.
رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕی بریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، نزیكه له‌وه‌ی سزای كیلیان ئمباپێ و یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا بدا، ئه‌وه‌ش بە هۆی پابەندنەبوونی یاریزانەکە بە ڕێنوێنییەکانی قسەکردن لەگەڵ میدیاکان، دوای یاریی نێوان ئوسترالیا و دانیمارک.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان، دوای یاریی یه‌كه‌میان هۆشداریی به یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا داوه، به‌ڵام گوێیان به‌و هۆشداری و ڕێنوێنییه نه‌داوه.
سزاكه به شێوه‌ی سزای دارایی ده‌بێ، بڕیاره كه به‌سه‌ر هه‌ردوولادا ئمباپێ و یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ره‌نسادا دابه‌ش ده‌كرێ، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوانیان.
رۆژنامه‌ی میڕه‌ڕ باسی له‌وه كردووه، كه ئمباپێ خۆی له پرسیاری مێدیاكان دزیوه‌ته‌وه و خۆی لێیان به دوور ده‌گرێ، بۆ ئەوەی لە پرسیاری ڕۆژنامەنووسان ڕزگاری بێت سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ پاریس سان جێرمان و ئەو مشتومڕانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوون، بۆیە لە دوای ئه‌وه‌ی تیمه‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته ده‌وحه، ئه‌و یاریزانه فەرەنسییە لە هیچ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرنەکەوتووە.