سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ جامی جیهانی 2022 ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ئیكوادۆر ـ سه‌نیگال 18:00،  هۆڵه‌ندا ـ قه‌ته‌ر 18:00،  ئێران ـ ئه‌مریكا 22:00،  وێڵز ـ ئینگلاند 22:00.

* له‌ كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌می مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، كامیرۆن و سڕبیا یه‌كتریان گۆڵباران كرد و هه‌ریه‌كه‌یان 3 گۆڵیان تۆمار كرد، كامیرۆن له‌ ماوه‌ی 2 خوله‌ك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه‌.

* رۆژنامه‌ی ماركا: بۆ یەکەمجارو 9 ناوبژیوان لە هەر یارییەکی مۆندیال ئامادە دەبن، ته‌نانه‌ت ناوبژیوانێکی یەدەگ بۆ دوو ناوبژیوانە یاریدەدەرەکانیش داندراوه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا رووده‌دات، ناوبژیوانە یەدەگەكان ده‌رناكه‌ون، چونکە لە بەردەم دەرگای هاتنە ژوورەوە و لە دوای ناوبژیوانی چوارەم دادەنیشێت.

* ناوبژیوانە یەدەگه‌كان بەهۆی ئامادەبوونی لە یاریگا هه‌ندێكجار هاوکاری ناوبژیوانی چوارەم دەکات، بەتایبەت لە کاتی گۆڕانکارییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی هونەری هەردوو تیپەکەی یاریگا. بە بوونی ئەم ناوبژیوانە یەدەگە، ژمارەی ناوبژیوانەکان لە نێو یاریگا دەبێتە پێنج ناوبژیوان، لەگەڵ بوونی چوار ناوبژیوانیش لە ژووری تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی ڤار، بە گشتی 9 ناوبژیوان لە هەر یارییەک ئامادە دەبن، ئەمەش ریکۆردە لە مێژووی جامی جیهانی.

* بۆ یەکەمجارە لە مێژووی جامی جیهانی 129 ناوبژیوان دیاریی کراون، لە نێوانیاندا چەند ناوبژیوانێکی ئافرەت دەبینرێن، کە ئەم ژمارە دوو هێندەی ژمارەی ناوبژیوانەکانی مۆندیالی رابردووە. ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا بوو فیفا لە مانگی ئایاری رابردوو لیستی ناوبژیوانانی بڵاو کردەوە کە 36 ناوبژیوانی یاریگە لەگەڵ 69 ناوبژیوانی یاریدەدەر و 24 ناوبژیوانی ڤار بۆ بەڕێوەبردنی جامی جیهانی دیاریكران.

* یۆرگن کلینسمان یاریزان و راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا: بردنه‌وه‌كه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر وێڵز زۆر سه‌رنجی رانه‌كێشام، ئەمە کلتوری ئەوانە، هەر بۆیە كارلۆس كیرۆش ڕاهێنەرێکی گونجاوە بۆ ئێران، ئه‌و له‌ راهێنه‌رایه‌تیكردن لە ئەمریکای باشوور له‌گه‌ڵ كۆلۆمبیا شكستی هێنا و نه‌یتوانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ بگه‌یه‌نێته‌ مۆندیال، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ میسریش به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.”

* یۆرگن كلینسمان به‌رپرسی توێژینه‌وه‌ی ته‌كنیكی له‌ فیفا گوتیشی: كیرۆش جارێکی دیکە گەڕایەوە ئێران، پێشتریش لە ڕابردوودا لەگەڵیان کاری کردبوو، كیرۆش له‌گه‌ڵ كلتۆری ئێران زۆر گونجاوه‌، بۆیه‌ هه‌ر گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌، ئه‌وان زۆر سه‌یر و نامۆن، یاریزانان و ستافی سه‌ر کورسی یەدەگیش هەوڵدەدەن لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوان قسە بکەن، به‌رده‌وام ره‌خنه‌ ده‌گرن بۆ ئەوەی تیپی به‌رامبه‌ر تەرکیز لەدەست بدات، ئەو بابەتەش لە زۆر کولتووری دیکەدا ڕوودەدات، وه‌كو وڵاتانی گواتیمالا، هێندۆراس و کۆستاریکا و چه‌ندان وڵاتی دیكه‌ش.

* كارلۆس كیرۆش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران: نامه‌وێت ئاستی خۆم دابه‌زێنم، رێز له‌و كارانه‌ ده‌گرم كه‌ له‌ نێو یاریگه‌ كردوومه‌، لێدوانه‌كانیشت له‌ باره‌ی كلتوری ئێران و هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ تۆپێ كه‌ رێگه‌ت پێده‌دات ئاوها قسه‌ بكه‌یت.

* كارلۆس كیرۆش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران: كه‌س ناتوانێت زیان به‌ ئێران بگه‌یه‌نێت، پێم خۆشه‌ وه‌كو میوان بێیت سه‌ردانی كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران بكه‌یت، تا له‌ یاریزانانی ئێران و كلتوور و هونه‌ر و شاعیرانی ئێران فێر بیت.

*  كارلۆس كیرۆش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران:  تۆ كۆمه‌ڵێك لێدوانی ئابڕوبه‌رانه‌ت دا، هه‌وڵی تێكدانی ئێمه‌تان دا، ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ باسی كلتووری ئێرانت كرد، به‌ڵام ئێمه‌ هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر كلتوور و پاشخانی ئێوه‌ ناكه‌ین و هه‌میشه‌ له‌ نێو خێزانه‌كانمان دا پێشوازیتان لێ ده‌كه‌ین.