ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە (یەکتربڕی باخی بەختیاریی) لە کاتژمێر 07:30ـی سەرلەبەیانی سبەی چوارشەممەوە شەقامی سەرەکیی سلێمانی-تاسلوجە بە ئاڕاستەی تاسلوجە دادەخریت، واتە لەدوای یوتێرنی باخی بەختیاریی، ئەو شەقامە دەگیرێت كە بە ئاراستەی تاسلوجە دەڕوات.
ڕاشیگەیاند: شەقامی لاوەكیی تەنیشتی ئامادەكراوە و كراوە دەبێت، بۆ بەكارهێنانی لەلایەن شوفێران و هاووڵاتییانەوە، بۆیە هاووڵاتییان و شوفێران ئاگادار دەكەینەوە كە گەڕانەوە بۆ گەڕەكی بەكرەجۆ، ڕۆیشتن بەرەو قلیاسان، هەروەها هاتن لە تاسلوجە بۆ ناوشاری سلێمانی ئاسایی دەبێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان و شوفێرانیش دەکات کە هاوكاریان بن، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییە كە خزمەتێكی گەورە بە شاری سلێمانی و شوفێران دەگەیەنێت، لەڕووی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆو قەرەباڵخی زۆری شەقامەكە