پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م به بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی گرفتی زه‌وییه سندووقییه‌كانی له پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕاگه‌یاند.
پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه: ماوەی چەند سالێکە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کەمدەرامەتی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران و شارەوانییەکانی دەوروبەری هەولێر داوای چارەسەرکردنی گرفتی زەوییەکانی ناسراو بە زەوی سەندوقی دەکەن، بۆیە لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاووڵاتییانە بە تایبەتیش خەڵكی كەمدەرامەت گرفتی ئەو زەوییانە بە بریاری مه‌سڕور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر كرا.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیران ڕێكارە یاساییەكانی چاره‌سه‌ركردنی زه‌وییه سندووقییه‌كانی پەسەند كرد كە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كەمدەرامەتە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه پاش ئەو بڕیارە سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و خاوه‌نی ئه‌م زه‌وییانه دەتوانن بەپێی یاسا و دوای گرتنەبەری ڕێكارەكان لەم بڕیارە سوودمەند ببن.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواچوون و سەرۆكایەتیی دیوانەوە ئەم پێشنیازەیان خستە بەردەم سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەویش بە سوپاسەوە ڕەزامەندی لەسەری دا