ئاریان دەرگەڵەیی
رۆژی ۲٥ ی ئەم مانگە لە كاژمێری ٦ ی پاش نیوەرۆ پێشانگای ” كوردستان- ڕووخسارەكانی ڕزگاربوون” لە مۆزەخانەی شاری بیگدۆشچ كرایەوە.
پێشانگاكە پێك هاتووە لە دەیان كاری هونەرمەندانی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستانەوە، كە بریتین لە تابلۆ، گرافیك، وێنەكێشان، ڤیدیۆو ئارت و ئینستەلێشن و وێنە.
ئەم پێشانگایە بە گەورەترین نمایشكردنی بەرهەمی دەستەیەك لە هونەرمەندانی كوردستان دەناسرێت كە تا ئێستا لە ئەوروپا ڕێكخرابێت .
تەواوكەری پێشانگاكە بەرنامەیەكی دەوڵەمەندە لە بۆنە یاوەرەكان وەكو نمایشكردنی فیلم، كۆنسێرت و سیمینار لە بارەی مێژوو و كولتوری كوردستان.
پێشانگاكەو ڤێستیڤالەكە تا رۆژی ۳۱ ی ئازای ۲٠۲۳ درێژە دەخایەنێت.
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا هاوكار و یاریدەری ئامادەكردن و كردنەوەی پێشەنگاكەو كۆی بەرنامەی فیستیڤالەكەیە
لە کوردستانەوە بەرێز کاک حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری کردبوو. پێشانگاکە بە کۆی کارەکانی چەندین هونەرمەند لە چوارپارچەی کوردستان رازێنرابویەوە.
پێشانگاکە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی ھەرێم، سەرۆکی شار، بەرێوەبەری مۆزەخانەی نیشتیمانی و بەرێوەبەری رۆشنبیری ھەرێمەکە و بەئامادە بوونی زیاد ڕەوف نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە پۆڵۆنیا کرایەوە