سەرلەبەیانی دوێنێ، بە سەرپەرشتی هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (د.سالار عوسمان) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، کۆبوونەوەی فراوانی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان ئەندامانی دەزگا و سەرنووسەر و بەڕێوەبەری سەرجەم ئۆرگان و ناوەند و کەناڵەکانی سەر بە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن ئامادەیبوون، تیشکخرایە سەر کۆنگرەی چواردەی پارتیمان و، سەرکەوتنی کۆنگرە، و، گۆڕانکارییەکان و هەنگاوەکانی داهاتووی پارتیمان لە چوارچێوەی پرۆگرام و پەیڕەو و بڕیار و راسپاردەکانی کۆنگرە لە سەرجەم بوارەکاندا. هاوکات ئەرک و بەرپرسیاریەتی راگەیاندنی پارتیمان بۆ قۆناغی داهاتوو گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
هەولێری پایتەخت
٢٨ـی ١١ـی ٢٠٢٢