بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەی شاخاویی بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، سەرەتا بارانبارین لەکاتەکانى دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، پاشان لەکاتە درەنگەکانى شەودا بارانبارین لە زۆربەى ناوچەکان دەبارێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، سبەی چوارشەممە شەپۆلێکى بارانبارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە، بارانبارین بەشێوەى مامناوەند و هەندێک جار لێزمەبارانیش دەبێت، لە هەندێکاتدا هەورە بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی شاخاویی بەفر دەبارێت.

ھەواڵی زیاتر