كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه29ى11ى2022، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌كات.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره 14ى ئاسایی خولی پایزه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه.
له‌كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٦)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (٢٠)و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨)و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢)و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٤)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱١/٢٩ به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:-
١ – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ – پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢).
٣ – پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە ٦٤ی ساڵی ١٩٦٦ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٤ – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٠٨).
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.