مستەفا کازمی پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌م مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له شاری به‌غدا پێشوازی له شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زێباری كرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: شانده‌كه‌ی پارتی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی گه‌یانده مسته‌فا كازمی به بۆنه‌ی به سه‌لامه‌تی ڕزگاربوونی له هه‌وڵه تیرۆركردنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: شانده‌كه‌ی پارتی هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر سه‌ركۆنه و پاڵپشتییه ناوه‌خۆ و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لی عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره تیرۆرستییانه كه ده‌بنه هۆی نانه‌وه‌ی ناسه‌قامگیری له نیشتماندا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كان سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسیی عێراق خرانه‌ڕوو.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی كردۆته‌وه كه توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه ئه‌منییه‌كان و چه‌سپاندنی سه‌روه‌ری یاسا و پارێزگاری له هاووڵاتییان و تێپه‌ڕاندنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌بێت.
جێی باسه شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی چه‌ند ڕۆژێكه له به‌غدایه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق.