محەمەد شوکری: نزیک به ملیۆنێک هه‌لى کار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنرێت
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌بەرهێنانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت، بەگوێرەی ئه‌و پلانه‌ى دانراوه له‌لایه‌ن حکوومه‌تى هه‌رێم و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له بواره جیاوازه‌کانى کشتوکاڵ، کانزا‌کان، پیشه‌سازى، نزیک به ملیۆنێک هه‌لى کار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنرێت، ئێستا قۆناغ به قۆناغ ئیشى له‌سه‌ر ده‌که‌ین”.
د. محەمەد شوکرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان لە ڕایەندراوێکدا ڕایگه‌یاند:” سیاسه‌تى کابینه‌ى نۆیه‌م هه‌ر له‌سه‌رتاوه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بره‌ودان بووه به‌ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان و زیادکردنى داهاته‌کان هه‌م له ڕێگه‌یه‌وه هه‌لى کارى زیاتر بۆ گه‌نجانى بره‌خسێنرێت، بێگومان ئێستا پلانه‌که ده‌ستپێکراوه هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنان له زاخۆ کرایه‌وه و سبه‌ى به‌هه‌مان شێوه له پارێزگاى هه‌ڵەبجه و هه‌فته‌ى داهاتووش به ڕێوبه‌رایه‌تى وه‌به‌رهێنان له سۆران ده‌که‌ینه‌وه”.
گوتیشى:” له‌سه‌ر خاوه‌ن پرۆژه‌کان مەرجە که‌ده‌بێت سوود له توانا‌و شاره‌زاى گه‌نجه‌کانى خۆمان له کۆلێژو به‌شه جیاوازه‌کان وه‌ربگیرێت، بۆ نمونه ئێستا کارگه‌مان هه‌یه که سەد له‌سه‌دى ئه‌وانه‌ى کارده‌که‌ن ده‌ستى کارى نێوخۆین، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکى گرنگه چونکه پێشتر به‌م شێوه‌یه و وه‌ک پێوست سوود له ده‌رچوانى زانکۆکان وه‌رنه ده‌گیرا”.
ڕونیشى کرده‌وه، سیاسه‌ته‌که له حکومه‌ت و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌یه که بتوانین زۆرترین هه‌لى کار فه‌راهه‌م بکه‌ین به پێى پلانى دانراو له ئه‌نجامى که‌وتنه کارى ئه‌و پرۆژانه‌ى که ئێستا کاریان له‌سه‌ر ده‌که‌ین و، چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین نزیک به ملیۆنێک هه‌لى کار بڕاخسێنین، خواستی ئێمه له‌مه زیاتره‌و بێگومانیش بۆ ساڵانى دابێ ده‌رفه‌ته‌کان له‌به‌رده‌م گه‌نجانى ئێمه زۆر زیاتر ده‌بن”.