پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران به سه‌رۆكی حكوومه‌تیان دا، ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی دنرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/11/2022، به چاودێریی د. ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به هه‌ماهه‌نگیی ئێمە، به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی به‌ناوی (زاده‌ی بنه‌ڕه‌تی) له گه‌ڕه‌كی ئۆزال ستی شاری هه‌ولێر دانرا.
ئومێد خۆشاو، له گوته‌یه‌كدا، ده‌ستخۆش له هێرش خۆشناو كرد، كه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر بونیات ده‌نێت، كه خزمه‌تی گه‌وره به ره‌وشی په‌روه‌رده و خوێندن ده‌كات.
هه‌روه‌ها شوێنی قوتابخانه‌كه‌مان به پڕبایه‌خ وه‌سفكرد، چونكه هاووڵاتییانی گه‌ڕه‌كی پیررهشیش له‌و ناوچه‌یه‌دا سوودی لێده‌بینن.
هاوكات ئاماژه‌مان به‌وه‌شكرد، دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌چێته‌وه زنجیره‌ی ئه‌و به‌ڵینانه‌ی كه سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران، به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان دابوو، له‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌بن له پاڵ پڕۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان هاو كاردهبن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌و دروستكردنی قوتابخانه‌كان.
پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كرد، كه ” له ئه‌نجامدانی پڕۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان درێغیان نه‌كردووه”، هه‌روه‌ها ستایشی په‌روه‌رده‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێری كرد، كه “خهمخۆڕانهو دڵسۆزانه به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆیان هه‌ڵده‌ستن.”