له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ 892 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان دروستده‌كرێت كه له 13ی ئه‌م مانگه به‌ردی بناغه‌ی دانرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (27ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌كۆی ئه‌و 20 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه‌ی وابڕیاره وه‌ك یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان دروستبكرێت، ده‌كه‌وێته سنووری ئیداره‌ی زاخۆ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، شڤان عەبدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری ئیداره‌كه‌یانه‌و به دوو قۆناغ دروستده‌كرێن، لە قۆناغی یەکەمدا، 576 یەکە لە کەرتی تلکەبەر و لە قۆناغی دووەمیشدا 316 یەکە لە کەرتی سەلکا دروستدەکرێن و بڕیاریشە لەماوەی دوو ساڵدا تەواوبکرێن.
هه‌روه‌ها جگەر تاهیر، بەڕێوەبەری گشتى وەبەرهێنانی زاخۆ، رایگه‌یاندووه، 40 دۆنم زه‌وی بۆ دروستكردنی بۆ ئه‌و یه‌كه نیشته‌جێبوونانه ته‌رخانكراوه و گوژمەی دروستکردنی یەکەکانیش 48 ملیار و 82 ملیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەشکرد: 446 یەکە لەکۆی ئەو 892 یەکەیەی کە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستدەکرێن، رووبەریان 100 مەتر دووجایە و 446 یەکەکەی دیکەش، رووبەریان 120 مەتر دووجایە.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا و وەک یەکەم شوێنیش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناغەی داندرا