پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا

ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی له‌ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا به‌ سه‌رۆكايه‌تيى كۆنگرێسمان مارك تاكانۆ كرد، كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك ئه‌ندامانى كۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین، کۆلین ئۆڵرێد، کاتی پۆرتەرپێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ئەلينا رۆمەناوسکی باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆیان دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

شاندی کۆنگرێس ئاماژەیان بە پەیوەندیی بەهێز و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرد و بەناوی کۆنگرێسەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی دیموکراسیی سەرکەوتوو لە عێراق دووپاتکردەوە. هەروەها ستایشیی دۆخی ئازادیی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانییان کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە فاکتەرێکی سەقامگیریی و ئارامیی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا، دووپاتیشی کردەوە کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هەیە بۆ ئەوەی حکومەتی فیدراڵی، خزمەتی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات  و لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزارەی، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکات.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم ، بەتایبەتی چاکسازیی و پرۆسەی یەکخستنی هێزەکانی  پێشمەرگە و گرنگیی هاوهەڵوێستیی و یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو.